ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سنووری قەزای ئاکرێ رووداوێکی هاتووچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی 3 کەس.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 02:30 لەسەر شەقامی سەرەکی قەندیل، نزیک گوندی بیێی سەر بە ناحییەی بجیل لە سنووری قەزای ئاکرێ رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان رووی دا.
ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.