لەمیانی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە شاخە بەفرینەکانی ویلایەتی باشووری گالاری نوێ لە ئوستراڵیا، دوو سەرنشینی ناو هەلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی پۆلیسی ویلایەتە، شەوی رابردوو کاتژمێر 11:55 بە کاتی ناوخۆی وڵاتەکە، هەلیکۆپتەرێک کە دوو سەرنشینی لەخۆگرتبوو، بەهۆی هۆکارێکی نادیارەوە کەوتووەتە خوارەوە و هەردوو سەرنشینەکەی ناویشی گیانیان لەدەستداوە.
شایەنی باسە، دوای گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری بۆ ناوچەکە، دەرکەوت سەرنشینەکان یەکێکیان بە رەگەز مێ تەمەن 64 ساڵە و ئەوەی تریان نێر تەمەنی 75 ساڵ بووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا