وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، دوو شوێنی مانهوهی فڕۆکەیان لە شاری کۆنستانتینیڤکا لە ئۆکراینا بە ئامانج گرتووه کە سیستمی تۆپهاوێژی M-77ی ئەمریکییان تێدا بووه.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئیگۆر کناشێنکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا لەبارەی چالاکییەکانی سوپای رووسیا لە جەنگی نێوان وڵاتهكهی و ئۆکراینا، ئاماژهی بهوه كرد هێرشەکانی هێزەکانی رووسیا بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئۆکراینا بەردەوامن و لەرێگهی مووشەکی ئێجگار هەستیارهوه یەکە تۆپهاوێژەکانی سوپای ئۆکراینا کە بە شێوەیەکی کاتی لە شاری سلۆڤیانسک لە ناوچەی دۆنێتسک جێگیرکراون و کۆگای چەک و تەقەمەنی ههمان سوپا لە کارگەی سیرامیک، بە ئامانج گیراون.
هاوکات کۆناشێنکۆڤ تیشکی خستە سەر ئەوەی لە هێرشەکەدا نزیکەی 100 سەربازی ئۆکراینا بە ئامانج گیراون و وتیشی، “نزیکەی 700 گولـلە تۆپ و زیاتر لە هەزار مووشەک و مووشەکهاوێژی فرەلوولەی گراد و سیستمی تۆپهاوێژی M-77ی ئەمریکی تێکشکێندراون”.
ئەو وتەبێژە ئاماژەی بەوەدا هێزەکانیان لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا سێ بنکەی بەڕێوەبردنی سوپای ئۆکراینایان لە دۆنێتسک و سەرباز و پێداویستی سەربازی سوپاكهیان لە شاری خارکیڤ بە ئامانج گرتووە و رایگهیاند، “یەکە تاکتیکییە جەنگیییە ئاسمانییەکان و یەکەکانی تۆپهاوێژ و مووشەکهاوێژی رووسیا 17 بنکەی بەڕێوەبردن و دوو شوێنی مانهوهی فڕۆکەیان لە شاری کۆنستانتینیڤکا لە ئۆکراینا بە ئامانج گرتووه کە سیستمی تۆپهاوێژی M-77ی ئەمریکییان تێدا شاردرابووەوە”.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری Su-25 و Mig-29 و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینایان خستووەتە خوارەوە، رایگهیاند، “تا ئێستا 242 فڕۆكه، 137 هێلیكۆپتهر، 353 سیستمی مووشهكی بهرگریی ئاسمانی، هەزار و 506 فڕۆكهی بێفڕۆكهوان، سێ ههزار و 995 زرێپۆش و تانك، 741 مووشهكهاوێژی فرهلووله، سێ هەزار و 127 گولـلە تۆپ و گوللە هاوهن و چوار ههزار و 128 ئۆتۆمبێلی سهربازیی ئۆكراینا تێكشکێندراون”.