روخسارێکی ناسراو بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان

روخسارێکی ناسراو بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
روخسارێکی ناسراو بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان
0

لایک

نەبی بەڕی ـی تەمەن 84 ساڵ کە ماوەی 30 ساڵەی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنانە دووبارە و بۆ جاری حەوتەم بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرایەوە.

رۆژی سێشەممە 31ـی 5ـی 2022، نەبی بەڕی بۆ جاری حەوتەم لەلایەن پەرلەمانی لوبنانەوە وەکو سەرۆکی ئەو دامەزراوەیە هەڵبژێردرایەوە سەرەڕای هەبوونی ناڕەزایەتی.

ناوبراو هاوپەیمانی حیزبوڵڵای لوبنانە و سەرباری ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان بۆ گۆڕانکاری لە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات، نەبی بەڕی توانی شوێنپێی خۆی قایم بکات و بەبێ هیج رکابەرییەک هەڵبژێردرێتەوە.

پرۆسەکە بەبێ کێشە تێنەپەڕی و بەشێک لە دژبەرانی حیزبوڵڵا بە بەرزکردنەوەی دروشمی جیاواز پرۆتیستۆی هەڵبژاردنەکەیان کرد.

پەرلەمانی لوبنان لە 128 پەرلەمانتار پێکهاتووە و بەڕی بە بەدەستهێنانی دەنگی 65 پەرلەمانتار هەڵبژێردرایەوە.