سەرۆککۆماری ئێران، ئەمهریکا بە ئەنجامدانی 62 کودەتا لەجیهاندا تۆمەتباردەکات.
لەمیانەی گوتارێکیدا لەبەردەم هەزاران لایەنگری حکومەتەکەی، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئەمهریکا هەوڵی بەتاڵانبردنی سامانی گەلان دەدات و تا ئێستا بووەتە هۆی ئەنجامدانی 62 کودەتا لەجیهاندا.
سەرۆکی ئێران باسی لەوەشکرد، جۆ بایدن باس لە ئازادکردنی ئێران دەکات، بەڵام ئێران لەساڵی 1979 وە ئازادبووە و هەموومان بینیمان چی بەسەر عێراق هات کاتێک ئەمهریکا ڕزگاریکرد.
رەئیسی وتیشی: “هەرکەس لە ئێران لەگەڵ کردەوەی توندوتیژی و کاری تێکدەرانەدایە، ئەوە بێگومان پشتیوانی ئهو ئەجێندانهیه دەکات كه بۆ تێکدانی سەقامگیری ئێران كاردهكهن.
ئەئهو وتانهی رهئیسی دوای ئهوه دێت، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا، ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەدا، ئێران رزگاردەکەن و خەڵکی ئێران دەتوانن خۆیان لەسەرکوتکاری و دەسەڵاتی دیکتاتۆر رزگاربکەن.