رزگارکردنی جگەرگۆشەکەی بووە مایەی مەرگی دایکێک

رزگارکردنی جگەرگۆشەکەی بووە مایەی مەرگی دایکێک

منداڵەکەی رزگارکرد، کەچی خۆی خنکا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
رزگارکردنی جگەرگۆشەکەی بووە مایەی مەرگی دایکێک
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، 04-05-2022، دایکێک لەمیانی هەوڵدانیدا بۆ رزگارکردنی منداڵەکەی کە کەوتبووە ئاوی دەریاچەی دووکان، خنکا.

سەرچاوەیەک لە قەزای دووکان بە ‘تەبا’ـی راگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دایکێک دوای هەوڵدان توانیویەتی منداڵەکەی رزگاربکات کە کەوتبووە ناو دەریاچەی دووکان، بەڵام بەداخەوە خۆی خنکاوە و تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی مەلەوانیی قەزای دووکانەوە دەرهێندراوە.

ژنەکە ناوی (فاتیمە جاسم) تەمەن 40 ساڵە و خەڵکی پارێزگای واستە، بۆ گەشت و سەیران چووەتە ناوچەکە.

جێی باسە، تەرمی ژنەکە براوەتە پزیشکی دادی تاکو رێکارە یاسایی و تەندروستییەکانی بۆ تەواو بکرێت.