راگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێر لەبارەی کەم ئاوی

راگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێر لەبارەی کەم ئاوی

پارێزگای هەولێر (ئەربیل) بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی لەبارەی دەرئەنجامی چارەسەرییەکانی کەم ئاوی ئەنجامدا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
راگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێر لەبارەی کەم ئاوی
0

لایک

پارێزگای هەولێر (ئەربیل) بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی لەبارەی دەرئەنجامی چارەسەرییەکانی کەم ئاوی ئەنجامدا.

لەبارەی کۆبووەنەوەکە راگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە. دەقی راگەیەندراوەکە:

بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولیر، کۆبوونەوەیەک لەبارەى دەرەنجامى چارەسەرییەکانى کەم ئاوی ئەنجامدرا

ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌ 2022.6.12، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرانی پارێزگار، له‌دیوانى پارێزگا، بۆ بەدواداچوون بە بڕیار و راسپاردەکانى کۆبوونەوەى پێشوو و دەرەنجامى چارەسەرییەکانى کێشە و گرفتەکانى کەم ئاوی، کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆبوونەوەى رابردوو کرا، هەروەها بەدواداچوون بۆ کارەکانى لیژەکانى تایبەت بە چارەسەرکردنى كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر و ژوورى عەمەلیاتى پارێزگاى هەولێر کرا کە لەماوەى هەفتەى ڕابردوودا چی کراوە بۆ چارەسەرکردنى کەم ئاوى و کێشە و گرفتەکانى، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ویڕاى دەست خۆشى لەئامادەبووانى کۆبوونەوە، ته‌ئكیدی لە خێڕاکردنى پڕۆسەى لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەر و نۆژەنکردنەوەى بیرەکان و دابینکردنى کارەباى بەردەوام لەڕێگەى مولیدەى ئەهلى و کارەبایی نیشتیمانى بۆ بیرى گەڕەکان کردەوە. ئەوە جگە لەوەى جەختى لە بەستنەوەى سەرجەم ئەو بیرانە لەگەڵ تۆڕى گشتى ئاو کردەوە لەو شێوینانەى کە پێویست دەکات و تاوەکو ئیستا نەبەستراون.

لەکۆتایشدا پارێزگارى هەولێر، جەختى لەسەر بەردەوامیدان بە هەڵمەتى بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاو و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەموو ئەوکەسانەى ئاو بەفیڕۆ دەدەن و سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییان کردۆتە سەر تۆڕەکانى ئاوى پاکى ماڵان کردەوە.  

جێگه‌ى باسه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەک لە قائیمقامی ناوەند و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێم و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى و بەڕێوەبەرى دابەشکردنى کارەباى1ی هەولێر و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری EJCC/ پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسی مولیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئامادەی بوون.