شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق، سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی ناحیەی خەبات سەر بە هەولێر (ئەربیل) رایگه‌یاند، له‌ئێستادا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینیان به‌دوای ئه‌و شانه تیرۆرستیانه ده‌ستپێكردوه كه ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیه‌یان ئه‌نجامداوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی هەولێر (ئەربیل) بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “له‌كاتێكدا كه له ڕۆژانی مانگی ره‌مه‌زاندا خاكی عێراق له ئاسایش و باوه‌ڕ چێژی وه‌رده‌گرت، گروپه له‌یاسا ده‌رچوه‌كان له‌ڕێگه‌ی شانه تیرۆرستیه‌كانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ڕۆژه پیرۆزانه تێك بده‌ن”.
راشیگه‌یاندوه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی سێ مووشه‌كی جۆری كاتیۆشاوه تۆپبارانی ناحیه‌ی خه‌بات له‌پارێزگای هه‌ولێر كرا كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی چۆڵ و كشتوكاڵی نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌ورگۆسك و زێی گه‌وره‌ی زاب و پاڵاوگه‌ی گه‌ورگۆسك كه‌وتنه‌خواره‌وه.
ئاماژە بەوەش دراوە، هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیان لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
باس لەوەش کراوە “ده‌ركه‌وت كه ئه‌م موشه‌كانه له دوڕیانی حه‌مدانیه‌وه ئاراسته‌كراون، ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینیان به‌دوای ئه‌و شانه تیرۆرستیانه ده‌ستپێكردوه كه ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیه‌یان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رپرسن له تێكدانی ئاسایش ره‌وانه‌ی دادگا بكرێن بۆ وه‌رگرتنی سزای تاوانه‌كانیان”.