راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغداد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغداد

راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغداد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەی چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغداد
0

لایک

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و دوایین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد، دابەشکردنی نەوتی سپی و پلانی درێژخایەنی کوردستانی بۆ مافەکانی مرۆڤ تاوتوێکرد و رایگەیاند، هەولێر و بەغداد لەسەر دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی.

حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی کانونی دوەمی 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ( 100) مین کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا، لە بڕگەی یەکەمی کۆبونەوەکەدا، ئەنجامی دوا سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بۆ بەغدا و کۆبونەوە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵ لە 2023/1/11 تاوتوێ کرا.

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە داوە، کە لە کۆبوونەوەکاندا لە بەغدا “هەستمان بەوە کرد کەشێکی ئەرێنی و دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستور و لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری پەسەندکراو لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.”

‎ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەسەردانەکەدا لە سەر چەندین بابەتی پەیوەندیدار، لەوانە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 ، پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵ ، ماف و شایستە دەستورییەکانی پێشمەرگە، جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستور و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و چەندین بابەتی دیکە، گفتوگۆیان کردوە و گەیشتونەتە چەند لەیەکتێگەیشتنێکی سەرەتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

پەیوەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیش لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، “بڕگەی دوەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت بو بە خستنەڕوی ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە دابینکردنی نەوتی سپی و دوا بەرەوپێشچونی ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ لە کاتی سەردانی شاندی باڵای هەرێم بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران لە 2023/1/11 بۆ بەغدا سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ناردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هەرێم، کە لە لایەن کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت خرایەڕو”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “لە بڕگەی سێیەمدا، دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوایین هەنگاو بەرەوپێشچونەکانی میکانیزمی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵی یەکەم خستەڕو، سەرۆک وەزیرانیش وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە، پابەندبونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بە ڕێزگرتن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و چەسپاندن و بەهێزکردنی بنەما دیموکراسییەکان و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان هەروەک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا هاتوە، دوپات کردەوە.”