ئەمڕۆ سێشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی ئاماژەی دا بە دەستگیرکردنی 7 کەس بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “مەفرەزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و پۆلیسی بابل توانرا دوو تۆمەتبار بە ماددەی 4ـی تیرۆر دەستگیربکرێن”.
ئەوەش هاتووە، “مەفەرەزکان هەروەها توانیویانە 3 کەسی دیکە بە ماددەی 28ـی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە بابل دەستگیربکەن و دەست بەسەر چەکێکی جۆری دەمانچە و بڕێک لە ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکاندا بگرن”.
هاوکات، باس لەوەشکراوە، “مەفرەزەکانی هەواڵگری بەغداد بە هەماهەنگی فیرقەی 11، توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە گەڕەکی ئەعزەمییە دەستگیربکەن”.