راکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بڕیارێکی نوێی لەبارەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز دەرکرد و دەڵێت، ئاهەنگەکە کراوە دەبێت و کاتی دیاریکراوی نابێت.
پێشتر ناوبراو لە بڕیارێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکوک دەبێت تەنیا 3 کاتژمێر بێت.