وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له ناحیەی چوارقوڕنە ژنێک گیانی له‌ده‌ستداوه، كه دووگیان بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 07:52 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگادارکرانەوە کە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ھەیە لە ناحیەی چوارقوڕنە (گەڕەکی ئۆردوگای چۆمان) ده‌ستبه‌جێ و له‌ماوه‌ی دوو خوله‌كدا تیمه‌كانیان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و له رووداوه‌كه‌دا ژنێک به‌ناوی ئاشتی موسڵیح تەمەن 25 ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئه‌و ژنه له خانوویه‌كی كۆندا بووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌یه و له دەوام بووه ئاگره‌كه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بووه و تیمەکانی بەرگری شارستانی درەنگ ئاگادار کراونەتەوە.
شایەنی باسە، هۆكاری رووداوه‌كه شۆرتی كاره‌با بووه و سه‌ره‌تا ئاگر له پلاكی هیته‌ر كه‌وتووه‌ته‌وه و پاشان ماڵه‌كه به ته‌واوی سووتاوه و بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ژنه كه دووگیان بووه.
