بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لە ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، هێزەکانمان سێ تۆمەتباریان بە 85 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرتووە کە 85 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵی تیادا بووە.
ئەوەش هاتووە، سێ تۆمەتبار لەنێو بارهەڵگرەکەدا بوون کە بازرگانیان بە ماددە هۆشبەرەکە کردووە.

