بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دووکەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکران.
لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین (مکافحە) و بەهاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە توانرا دووتۆمەتبار بەناوەکانی (ا. م. ص) لەدایکبووی ساڵی 2003 و (ئ. ح. ر ) لەدایکبووی ساڵی 2004 دەستگیربکرێن کە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی دەمانچەی بێ مۆڵەتیان ئەنجامداوە.
ئەوەش هاتووە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر هەشت دەمانچەی تورکی بێ مۆڵەت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 15ـی چەک راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.