راپەڕین.. تەرمێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە ئاسەواری فیشەکی تاپڕی بەسەرەوە دیارە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • راپەڕین.. تەرمێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە ئاسەواری فیشەکی تاپڕی بەسەرەوە دیارە

راپەڕین.. تەرمێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە ئاسەواری فیشەکی تاپڕی بەسەرەوە دیارە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
راپەڕین.. تەرمێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە ئاسەواری فیشەکی تاپڕی بەسەرەوە دیارە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی گەنجێک لە گوندێکی سەربە ناحیەی سەنگەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەلادزی کە ئاسەواری فیشەکی تاپڕی بەسەر جەستەوە بووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین:

تەرمێک گەیەندرایە نەخۆشخانە

کەمێک پێش ئێستا تەرمێک بەناوی ( هـ . م ) لەدایک بووی ساڵی 1999، ڕەگەزی نێر، پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی (ماخۆبزنان) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە ئاسەواری فیشەکی تاپڕ بەسەر لاشەیەوە هەیە.

بە وتەی کەسوکاری “کوڕەکەیان نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە” پاش ئاگادارکردنیان دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە کە لە نزیک گوندەکە بووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان