راپۆرتێکی هاوبەش لەبارەی زیانە ئابوورییەکانی رووسیا رادەگەینرێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • راپۆرتێکی هاوبەش لەبارەی زیانە ئابوورییەکانی رووسیا رادەگەینرێت

راپۆرتێکی هاوبەش لەبارەی زیانە ئابوورییەکانی رووسیا رادەگەینرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
راپۆرتێکی هاوبەش لەبارەی زیانە ئابوورییەکانی رووسیا رادەگەینرێت
0

لایک

راپۆڕتێکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی ئۆکرانیا و بانکی نێودەوڵەتی لە بارەی زیانە ئابوورییەکانی هێرشی حەوت مانگەی رووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتی ئۆکرانیا رادەگەیەنرێت، کە بە هۆی هێرشەکەوە 97 ملیار دۆلار زیانی راستەوخۆی بە ئۆکرانیا گەیاندووە، تا مانگی حوزەیران کۆی بودجەی پێویستیش بۆ بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە بە 350 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، بەهۆی هێرشەکانی رووسیاوە 252 ملیار دۆلار زیان بە بازاری ئابووری ئۆکرانیا کەوتووە. جگە لە خەرجییە سەربازییەکان، ملیۆنان کەس بەهۆی هێرشەکەوە لە ناوخۆی وڵاتەکەدا ئاوارەبوون. جێگای ئاماژەیە کە رێژەی هەژاری لە ئۆکرانیا لە ٪2 بووە، دوای هێرشەکە بۆ ٪21 بەرزبووەتەوە.

هاوکات حکومەتی ئۆکرانیا بۆ بنیاتنانەوەی ژێڕخانی وڵاتەکەی پێویستی بە 350 ملیار دۆلارە. ئەوەش لە کۆی داهاتی نیشتمانی ساڵێکی ئەو وڵاتە زیاترە کە لە ساڵی 2021ـدا 200 ملیار دۆلار بووە.

حکومەتی ئۆکرانیا و بانکی نێودەوڵەتی باسیان لەوەکرد کە بۆ کاری نۆژەنکردنەوە و بوونیادنانەوەی هەزاران خوێندنگە و 600 نەخۆشخانە، بڕی 105ملیار دۆلار لەو بڕە پارەیە پێویستە. هاوکات کیێڤ بۆ کڕینی غاز و ئامادەکاری بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ پێویستی بە بوودجەیەکی زۆرە، چونکە زستانێکی سارد و قورس بەرێوەیە.