راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق باس لە هۆکارەکانی گەشەسەندنی ئابووری عێراق و رێگاکانی پاراستنی ئەو گەشەسەندنە دەکات و دەشڵێت، “داهاتیی عێراق بە رێژەی 9.4٪ زیادی کردووە و ئەم رێژەیەش مێژووییە.”
محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئاستی گەشەسەندنی ئابووری عێراق لەم ساڵدا بە رێژەی 9.4٪ زیادیکردووە کە بەرزترین ئاستی گەشەسەندنی ئابوورییە لە مێژووی عێراقدا و ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە رێژەی یەک ملیۆن بەرمیل بەراورد بە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزوبوونەوەی نرخی نەوت بە رێژەی ٤٠٪ هۆکارێکی دیکەی گەشەسەندنی ئابووری عێراقە.
ئاماژەی بەوەشدا، هۆکارێکی دیکەی گەشەسەندنی ئابووری عێراق بریتیە لە چالاکی کەرتەکانی پەیوەندی ژمارەیی و دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندی کە بەهاکەی گەیشتووەتە ١٩ ترلیۆن دینار ئەمەش قەرزی نیشتەجێبوون و پشتیوانی لە پرۆژەکان تەرخانکردووە.