راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاتی دابەزینی نرخی دۆلاری ئاشکراکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاتی دابەزینی نرخی دۆلاری ئاشکراکرد

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاتی دابەزینی نرخی دۆلاری ئاشکراکرد

شوبات 15, 2023 20:17
راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاتی دابەزینی نرخی دۆلاری ئاشکراکرد
0

لایک

راوێژکاری دارایی سوودانی کاتی دابەزینی دۆلار و کەمکردنەوەی جیاوازی نرخی دۆلاری لە نێوان بانکی ناوەندی و بازاڕەکاندا ئاشکراکرد.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: لەگەڵ پابەندبوونی زیاتری بانکە ناحکومەییەکان بە رێکارەکانی داواکردنی دراو بەتایبەت لە حەواڵەی دەرەکی بڕی نەقدی دۆلار بەرەو جێگیری دەڕوات.

لەبارەی کاتی دابەزینی نرخی دۆلارەوە، راوێژکارەکەی سوودانی دەڵێت: دوای ئەوەی بڕی کاش لە بازاڕەکاندا زیادبوو نرخی دۆلار رو لەدابەزین دەکات وەکو ئەوەی کە ئێستا تێبینی دەکرێت کە نرخەکەی بەراورد بە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دابەزیووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو سەکۆیەی کە بانکی ناوەندی دایناوە توانراوە شەفافیەت لە داتاکانی بازارگانیدا زیادبووە و ئەو داواکاری و بەڵگەنامانەی کە پێشکەش دەکرێن راستەقینەن و بەم رێگایەش رێگری لە بەقاچاخبردنی دۆلار دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەهای دۆلاری ئەمەریکی جێگیرکرد و هەر 100 دۆلاریکی بۆ 130 هەزار دینار دابەزاند.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و 100 دۆلار 175 هەزار دیناری تێپەڕاند.

En az 10 karakter gerekli