راوێژکاری دارایی سوودانی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاتییە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • راوێژکاری دارایی سوودانی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاتییە

راوێژکاری دارایی سوودانی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاتییە

ئازار 5, 2023 08:38
راوێژکاری دارایی سوودانی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاتییە
0

لایک

راوێژکاری دارایی و ئابووری سوودانی مژدەیەک دەداتە هاووڵاتییان و جەخت دەکاتەوە کە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاتییە و سەقامگیر دەبێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ماڵپەڕی (بەغداد)ـی رایگەیاند، بە پابەندبوونی بانکە ناوخۆییەکان بە مەرج و کۆنترۆڵەکانی پابەندبوونی جیهانی، دۆخەکە بەرەو باشتر دەڕوات.

ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو هەڵئاوسانەی ئێستا لە نرخی دۆلار هەیە کاتییە و لەگەڵ پابەندبوون بە رێکارەکان، ماوەیەکی پێویستە تاکو نرخی دۆلار سەقامگیر دەبێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند مانگێکە لە عێراق نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، سەرەڕای گرتنەبەری رێکارەکان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، تاکو ئێستا نرخی دۆلار سەقامگیر نەبووە.

En az 10 karakter gerekli