راهێنەرێکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • راهێنەرێکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق

راهێنەرێکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
راهێنەرێکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق
0

لایک

راهێنەرێکی ئیسپانی کە پێشتر لە یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا کاریکردووە، بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ دەستەیەکی راهێنەرایەتی ئیسپانیا گەیشتە بەغداد.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دەستەیەکی راهێنەرانی ئیسپانیا بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە بەغداد، لەنێویاندا خیسوس کاساس، وەک راهێنەری یەکەم، ئەلیخاندرۆ ڤارێلا لۆپێز، یاریدەدەری راهێنەر، سلڤادۆر رۆمێرۆ، یاریدەدەری سێیەمی راهێنەر، خاڤێر سانچێز، راهێنەری توانای جەستەیی، یاگۆ راما لۆپێز، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە”.

هاوکات دەستەی راهێنەران، دوو کەسیان لە ئیسپانیا ماون، یەکێکیان پابلۆ گراندێز، کە یاریدەدەری دووەمی راهێنەر و شرۆڤەکاری یارییەکانە، ئەوەی دیکەشیان میگێل ئانخێل گۆنزالێسە، کە راهێنەری گۆڵپارێزانە.

ئەم دەستەی راهێنەرە ئیسپانییە، ئەمڕۆ لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بە‌غداد، لەگەڵ هەموو فیدراسیۆنەکە کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆی کۆتایی لەبارەی وەرگتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بکەن لەلایەن راهێنەرە ئیسپانییەکەوە.

خیسوس کاساس، لەدایکبووی شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیایە و تەمەنی 49 ساڵە، لە 2003ـەوە لە نێو جیهانی تۆپی پێدا وەک راهێنەر کاردەکات، پێشتر لە 2010 وەک شرۆڤەکاری یارییەکان لە دەستەی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنادا کاریکردووە، لە 2014 تاکو 2017 بەهەمان پۆست لە یانەکەدا کاریکردووەتەوە.

ساڵی 2015 کە بارسێلۆنا نازناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە، کاساس یەکێک بوو لە ئەندامانی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا، کە لویس ئێنریکی راهێنەر بوو.