ئەمڕۆ پێنجشهممە 22-09-2022، لە رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای گشتی رانییە – خەلەکان نزیک گوندی شێخ مەنسووریان، 5 کەس گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسە ناوخۆییەکان، له رووداوهكهی ئهمڕۆی رێگای رانییه – خهلهكان نزیک گوندی شێخ مهنسووریان 5 كهس گیانی له دهست دا، ههروهها دوو كهسی دیکەش به سهختی برینداربوون. بەجۆرێک رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگر کە ئاردی هەڵگرتبوو لەگەڵ تۆیۆتا پیک ئاپێک روویدا.
هاوکات لەمیانی رووداوەکەدا چوار لهو كهسانهی گیانیان لهدهستداوه خەڵکی ناوچەی مەریوانن لە ئێران كه ئەندامی یەک خێزانن و تەنیا کچێکی بچووکیان بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە سلێمانی، یەکێکی دیکەش لە مردووەکان خەڵکی سلێمانی بووە.
جێی باسە، رۆژانه رووداوی دڵتەزێن لە رێگای گشتیی رانییە – دووکان بەهۆی قەرەباڵغی و بوونی زۆری ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگر و تانکەرەوە روودەدات، ئەگەرچی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا کارکردن لە بەدووسایدکردنی ئەو رێگایە بەردەوامە، بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی لە سلێمانی و دەوروبەری دروستبووە، ماوەیەکە کارکردنی ئەو پڕۆژەیە دووبارە پەکی کەوتووە.



1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت