له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه، راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركوک له‌باره‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی رایگەیاندووە، هاووڵاتییان ده‌توانن ته‌نها بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز بگێڕن.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، هاووڵاتیان ده‌توانن ته‌نها له ماوه‌ی نێوان كاتژمێر 4:00ـی ئێواره بۆ 7:00ـی ئێواره‌ی رۆژی 20-03-2022 ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز بگێڕن.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا رێگه به وتنه‌وه‌ی هیچ دروشمێكی نه‌ته‌وه‌یی نادرێت و دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگه‌كه‌ش هه‌موو چالاكییهک به‌و بۆنه‌یه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.