لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم بۆ چارەنووسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم بۆ چارەنووسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم بۆ چارەنووسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم بۆ چارەنووسی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە
0

لایک

بەسەرپەرشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، لایەنە سیاسییەکان لەبارەی چارەنووسی هەڵبژاردن لەکۆبوونەوەدان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی 6ـی 2022، لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و بە ئامادەبوونی جینین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەڕێوەدەچیت.

پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکان بریتییە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و پرسی یاسای هەڵبژاردن لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە شێوەی یەک بازنەیی یاخود فرەبازنەیی.

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ پێکهاتەکان کۆبووەوە و رایگەیاندبوو کە دەبێت پێکهاتەکان خۆیان چارەنووسی خۆیان لە هەڵبژاردندا دیاری بکەن و رەتی کردەوە مافی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنەکاندا بخورێت.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێم بۆچوونی پێکهاتەکان لە کۆبوونەوەکەدا دەخاتەڕوو. پێکهاتەکان پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە شێوەی یەک بازنەیی دەکەن، لەگەڵ پێکهاتەکان هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، حیزبی سۆشیالیست، حیزبی شیوعی کوردستان لە هەمان بۆچووندان.

بەڵام هەریەکە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزونەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری کوردستان و نەوەی نوێ پشتگیری لە فڕەبازنەیی دەکەن.  

زیاتر..