سه‌رۆككۆماری عێراق له‌میانه‌ی پێشوازیكردن له جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێویسته پشت ببه‌سترێت به دیالۆگی كارا و جددی، له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان به پێی ده‌ستوور و یاسا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، د. له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆكی كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كۆشكی به‌غداد پێشوازیكرد له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی هاوڕێی.
له میانی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له پێشهاته گشتییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد، جه‌ختیانكرده‌وه له پاڵپشتیی حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كار و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ته‌كان له پێناو چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و یه‌كخستنی دیدگاكان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه هاوبه‌شه‌كانی به‌رده‌م وڵات.
سه‌رۆككۆمار جه‌ختیكرده‌وه، له‌سه‌ر پێویستی پشتبه‌ستن به دیالۆگی كارا و جددی له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان به پێی ده‌ستور و یاسا، به شێوه‌یه‌ك كه خواستی هاوڵاتیان به‌دی بهێنێت، ته‌ئكیدیكرده‌وه، “له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ هاونیشتمانیان”.
سه‌رۆككۆمار ئاماژه‌ی به گرنگی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی دارایی وڵات كرد، به‌و پێیه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به ژیانی هاوڵاتیانه‌وه.
لای خۆیه‌وه قوباد تاڵه‌بانی ڕۆڵی سه‌رۆككۆماری عێراقی به‌رز نرخاند له یه‌كخستنی بۆچونه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.