هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، پارتی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشاندووەتەوە و پشتگیری لە لەتیف رەشید دەکات.
فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپاسی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پارتی ده‌كات بۆ كشاندنه‌وه‌ی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق و پاڵپشتیكردن له كاندیدكردنی له‌تیف ره‌شید وه‌ك كاندیدێكی هاوبه‌شی نێو ماڵی كوردی بۆ ئه‌و پۆسته.
فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت، ئێمە رێز لەو دەستپێشخەریی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌گرین كه مه‌به‌ست لێی ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشییه و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان و ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی رێككه‌وتنی نیشتمانی بۆ ته‌واوكردنی شایسته ده‌ستووریه‌كان له‌سه‌روویانه‌وه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار له دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسادا هاتووه: ئێمه پاڵپشتی ته‌واو له‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی ده‌كه‌ین و داوا له له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به‌ده‌نگ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه بێن، چونكه ئه‌مه تاكه رێگه‌یه بۆ كۆتایی هێنان به چه‌قبه‌ستووی سیاسی كه بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت و وڵاتی خستووه‌ته نێو بارودۆخێكی مه‌ترسیدار.