دەنگی تەقینەوەیەک لە هەولێر دەبیسترێت

دەنگی تەقینەوەیەک لە هەولێر دەبیسترێت

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی پیرمام-هەولێر (ئەربیل) کەوتووەتە خوارەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دەنگی تەقینەوەیەک لە هەولێر دەبیسترێت
0

لایک

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی پیرمام-هەولێر (ئەربیل) کەوتووەتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، 3 هاووڵاتی برینداربوون و زیان بە 6 ئۆتۆمبێل کەوتووە.

تیمه‌كانی ئاسایش و پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و دەستییان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

هاوکات دژەتیرۆری کوردستان، لەبارەی هێرشەکەی هەولێر (ئەربیل) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر  9:35ی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دەکێشێت بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاکامدا سێ هاووڵاتی بەسووکی بریندار دەبن، هاوکات زیانی ماددی بە خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک دەکەوێت”.