دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی گواستنەوەی گەشتیاران، بڕیاردراوە کە 600 گەشتی دیکە بۆ پارێزگاکانی بەغداد و نەجەف زیاتر بکرێت، ئەو ژمارەیەش لەکاتی پێویستدا دەکرێت زیاتریش بکرێت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رەزامەندییان داوە بە هێڵە گەشتیارییەکان تاکو لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و نەجەفەوە 600 گەشتی دیکە بۆ گواستنەوەی گەشتیاران ئەنجام بدەن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، کە تائێستا 20 ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە پارێزگای کەربەلا کە پێنج ملیۆنیان لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون.