سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێم رایگەیاند، هەوڵدەدەن تا هەفتەی داهاتوو کارەکانیان بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی 20 هەزار شوقەکە تەواو بکەن و لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی بکەن.
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تەمموزی 2022 بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، “ھەوڵدەدەین تا ھەفتەی داھاتوو کارەکانمان بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی 20 ھەزار شوقە لە ھەرێمی کوردستان تەواو بێت و لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، کە ھەوڵدەدەین زیاتر لە 20 ھەزار شوقە دروستبکرێت، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیەکی زیاتر لێی سودمەند بێت”.
محەمەد شوکری ئەوەشی وتووە، “ئێمە لە قۆناغی دابینکردنی زەویداین و ئەو قۆناغە لە ھەندێک شوێن زەوی دابینکراوە و لە ھەندێک شوێنیش ئۆفەری خۆمان داوەتە وەبەرھێنەران کێ باشترین پێشکەش دەکات کە ئەوە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە و پرسی جیاکردنەوەی شوقەکان 80 مەتری و 100 مەتری و 120 مەتری کە بۆ ھەر قەزا و ناحیەیهک چەندبێت و بەردەوام کاری بۆ دەکەین بۆ ئەوەی تا ھەفتەی داھاتوو ئۆفەری وەبەرھێنەران وەرگرین و زەویش تەرخان بکەین و سەرەتای مانگی ھەشت دەست بە جێبەجێکردنی پرۆسەکە بکەین”.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەش کردووە، “ھەماھەنگیمان لەگەڵ دەستەی ئامار کردووە بزانین لە ھەر قەزا و ناوچەیهک چەندیان بەردەکەوێت ھەوڵیش دەدەین شوقەی زیاتر دروستبکرێت، بۆیە ھەوڵدەدەین کە زیاتر لە 20 ھەزار شوقە دروست بکەین کە خەڵکێکی زیاتر سودمەند بێت”.