دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێم فۆرمی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە پێویستە بەشداربوو کۆدەکەی بەشی سەرەوە لەلای خۆی بپارێزێت.
ئەمڕۆ هەینی 17ـی 6ـی 2022، دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەژماری فەرمیی فەیسبووک فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە فۆرمەکە تاوەکو 2ـی تەمموز بەردەوام دەبێت.
هاوکات دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەشداوە کە پێویستە بەشداربوو کۆدی تایبەت بە فۆرمەکە کە لە بەشی سەرەوەیە بپارێزێت. هەروەها ئەوەش هاتووە، “هەڵبژاردنی جۆری شووقەکان ، بەگوێرەی ژمارەی ئەندامانی خێزان زیاد دەبێت”.
لە راگەیەندراوێکی دەستەی وەبەرهێنان هاتووە، “لە ئەمڕۆوە تا 2ی تەمموز هاوڵاتیان دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبونی کرێنشینان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم بە شێوەی ئۆنلاین پڕ بکەنەوە کە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە دروستکردنیان بکرێت”.
پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بڕیاری دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ کەسانی کرێنشین و هەژار دابوو کە بە سێوەی قیستی درێژخایەن و بەبێ پێشەکی پێیان دەفرۆشرێت.
لەو بەستەرە دەتوانینت فۆڕمەکە پڕ بکەیتەوە: