لەروونکردنەوەیەکدا دەستەی وەبەرهێنان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بە 20 هەزار شوقەکە داوە و دەڵێت، “ماوەیەکە لە ھەندێ پەیج و ماڵپەڕ ، ھەواڵی بێ بنەما لەبارەی مەرجەکانی پێدانی 20 ھەزار شوقەکە بڵاودەکرێنەوە، هیچ پێشنیازێک لەبارەی شوقەکان نەبووەتە بڕیار و بەردەوام کاریان لەسەر دەکرێت”.
هاوکات دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، “سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، بۆ خێرا جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەبرد ، لەبارەی نرخ و شێوازی قیست و دروستکردنی پڕۆژەکە چەندین پێشنیاز خرانەڕوو، رایسپاردن لەسنوورەکانی خۆیەن کار لەسەر پڕۆژەکە بکەن ، بەڵام تائێستا ھیچ لەو پێشنیازانە نەبوونەتە بڕیار و بەردەوام کاریان لەسەردەکرێ”.
شایەنی باسە لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە، “دڵنیابن حکومەت ھەوڵدەدات ، بەباشترین شێوە ئەو پڕۆسەیە جێبەجێ بکات و کەسانی شایستە سوودمەندبن”.