دەستەی سەرۆکایەتی و بەشێکی ئەندامانی پەرلەمان چوونە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەستەی سەرۆکایەتی و بەشێکی ئەندامانی پەرلەمان چوونە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە

دەستەی سەرۆکایەتی و بەشێکی ئەندامانی پەرلەمان چوونە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە

زیاتر لە 200 پەرلەمانتار چوونەتە نێو پەرلەمان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
دەستەی سەرۆکایەتی و بەشێکی ئەندامانی پەرلەمان چوونە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە
0

لایک

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و زیاتر له‌ 200 په‌رله‌مانتار گه‌یشتنه‌ نێو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه‌.

هەریەک لە پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر و پارتی و هاوپەیمانی سیادە و نه‌وه‌ی نوێ و بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد و به‌شێک له‌په‌رمانتارانی توركمان و سه‌ربه‌خۆكان بە مه‌به‌ستی ده‌نگدانیان به‌ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار گه‌یشتنه‌ هۆڵی پەرلەمان.

ئێستا ژمارەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدری 80 پەرلەمانتار، چونکە 7 پەرلەمانتاری سەربەخۆ چوونەتە پاڵ فراکسیۆنەکە، هەروەها 62 پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سیادە و 31 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان چوونەتە ناو هۆڵی کۆبوونەوە.

هاوکات پەرلەمانتاری لەپێناوی خەڵک کە نزیکەی 20 پەرلەمانتارن دەیانەوێت بچنە ناو هۆڵی کۆبوونەوە، کە پێشتر رایانگەیاندبوو بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکەن.