دەستەی دەستپاکی: 10 کەس بەهۆی دزین و سپیکردنەوەی 14 ملیار دینار دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەستەی دەستپاکی: 10 کەس بەهۆی دزین و سپیکردنەوەی 14 ملیار دینار دەستگیرکران

دەستەی دەستپاکی: 10 کەس بەهۆی دزین و سپیکردنەوەی 14 ملیار دینار دەستگیرکران

به‌تۆمه‌تی دزین و سپیكردنه‌وه‌ی 14 ملیار دینار له‌ لقه‌كانی بانكی رافیده‌ین 10 فه‌رمانبه‌ریان ده‌ستگیركردووه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
دەستەی دەستپاکی: 10 کەس بەهۆی دزین و سپیکردنەوەی 14 ملیار دینار دەستگیرکران
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوون له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقی ئاشكرای کرد، به‌تۆمه‌تی دزین و سپیكردنه‌وه‌ی 14 ملیار دینار له‌ لقه‌كانی بانكی رافیده‌ین 10 فه‌رمانبه‌ریان ده‌ستگیركردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووە، تیمه‌كانیان توانیویانه‌ له‌ به‌دواداچوونه‌كانیان 10 كارمه‌ندی بانک ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان ئه‌نجامداوه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی دوو كارمه‌ندی دیكه‌ كه‌‌ 14 ملیار دیناریان به‌ناوی پێشینەی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بردبوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمه‌كانیان توانیویانه‌ له‌ لقه‌كانی بانكی رافیده‌ین له‌ شەقامی ره‌شید و كه‌ڕاده‌ و مریه‌م و حسێنیەی بەغدا‌د 10 كارمه‌ندی بانک ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ به‌نهێنی كاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان له‌ بانكه‌كاندا ئه‌نجامداوه‌.