حه‌یده‌ر حه‌نون، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی رایگه‌یاند، ئاستی كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌یان له ساڵی نوێ به‌رزده‌كه‌نه‌وه و دەڵێت، “پێویسته ئه‌مساڵ خاڵی ده‌ستپێكێكی نوێ بێت بۆ كاره‌كانی ده‌ستپاكی له هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران، چونكه شه‌ڕی دژ گه‌نده‌ڵی ئاڵۆزتره له شه‌ڕی تیرۆر”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، دادوه‌ر حه‌یده‌ر حه‌نون له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كارگێڕی و تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌غداد رایگه‌یاند، “پێویسته هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دادگاییكردنی سه‌رپێچیكاران له‌سه‌ر داهاتی گشتی”.
وتیشی، “شه‌ڕی دژی گه‌نده‌ڵی ئاڵۆزتره له شه‌ڕی تیرۆر، به‌و پێیه‌ی شه‌ڕی تیرۆر روونه و دوژمنان ده‌ستنیشان ده‌كرێن، له كاتێكدا شه‌ڕی ئێمه دژی گه‌نده‌ڵی تایبه‌تمه‌نده به ناڕوونی و پێویستمان به به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی پڕ له زه‌حمه‌ت هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی كۆشكه‌كانی گه‌نده‌ڵكاران”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “به‌دواداچوون و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له‌و چاره‌سه‌ره كاریگه‌رانه كه له‌رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت ئه‌و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستانه‌ی رێگری له پرۆسه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان و چوونه ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن بۆ قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری لاببرێن”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی داواشیكرد، “لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاره باڵاكان بكه‌ن، گرنگ نییه پێگه‌یان چه‌نده به‌رز بێت و دڵنیابن له‌وه‌ی له سزا رزگاریان نابێت، عێراق عێراقی دڵسۆزانه، هیچ شوێنێک بۆ گه‌نده‌ڵكاران بوونی نییه”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “گه‌نده‌ڵكاران رزق و رۆزی و توانای هاووڵاتیان ده‌دزن و ده‌بنه هۆی له‌ده‌ستدانی ئایندهی نه‌وه‌كانی داهاتوو، بۆیه ده‌بێت به‌هه‌موو هه‌وڵێكه‌وه رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ببینه‌وه”.