دەزگای  İHH گۆشتی قوربانی بەسەر هاووڵاتییانی شاری کەرکوک دابەشکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دەزگای  İHH گۆشتی قوربانی بەسەر هاووڵاتییانی شاری کەرکوک دابەشکرد

دەزگای  İHH گۆشتی قوربانی بەسەر هاووڵاتییانی شاری کەرکوک دابەشکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
دەزگای  İHH گۆشتی قوربانی بەسەر هاووڵاتییانی شاری کەرکوک دابەشکرد
0

لایک

دەزگای هاوکاریی ماف و ئازادییەکانی مرۆیی (İHH) سەر بە وڵاتی تورکیا، گۆشتی قوربانیی بەسەر زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتی دابەشکرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکی، ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 7ـی 2022، دەزگای هاوکاری ماف و ئازادییەکانی مرۆیی لە شاری کەرکوک گۆشتی قوربانی بەسەر سێهەزار و 166 خێزان دابەشکرد. مەحمەد یەشار، یەکێک لە کارمەندەکان ئەو رێکخراوە تورکییە ئاماژەی بەوەکرد کە لە چوارچێوەی پلانی جەژنی قوربان، گۆشتی قوربانیان لە شارەکانی وەک کەرکوک و مووسڵ و سەڵاحەدین دابەشکردووە.

محەمەد یەشار باسی لەوەشکردووە کە تەنها لە پارێزگای کەرکوک، هاوکارییان بۆ هەزار و 866 کەس دابین کردووە و گۆشتی قوربانیان پێگەیشتووە. بری ئامادەکراو بۆ هەر خێزانێک خۆی لە کیلۆیەک و نیو گۆشت دەبینێتەوە.

لە کۆتاییدا ئەمین تەرزی، سەرۆکی رێکخراوی هاریکاریی و گەشەپێدانی تورکمانەکانی عێراق سوپاسی ئەو دەزگایە کرد و رایگەیاند کە هەموو جەژنی قوربانان بەردەوام هاوکارییان بۆ دانیشتووانی ناوچەکە فەراهەم کردووە.