دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێک بۆ هه‌ر رۆژێک كه به‌ڕۆژوو نه‌بێت ده‌توانێت بڕی 2000 (دوو هەزار) دینار بداته هه‌ژارێک.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق، به‌ره‌چاوكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مادده خۆراكیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و قورسبوونی باروگوزه‌رانی هاووڵاتیان و پێداویستیه‌كانی هه‌ژاران، ئه‌نجومه‌نی زانستی و ئایینی سه‌نته‌ری دیوانی وه‌قفی سوننی بڕیاریداوه بۆ ئه‌مساڵ بڕی 4000 (چوار هه‌زار) دینار وه‌کو سه‌رفتره دیاری بكرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، بڕی 2000 (دوو هەزار) دیناریش بۆ هه‌ر رۆژێک به‌ڕۆژوو نه‌بوون وه‌کو فیدیه دیاریكراوه كه پێویسته بدرێته كه‌سانی هه‌ژار و ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی.
