ئاژانی هەواڵی سانا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دیمەشق بیستران و لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەکەن، بەمەبەستی زانینی چۆنییەتی رووداوەکە و هۆکاری تەقینەوەکان.
ئاژانی هەواڵی سانا-ی سەر بە حکومەتی سووریا لە سەرچاوەیەکی سەربازی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئاسمانی دیمەشقی پایتەخت بیستران، دوای دەنگی تەقینەوەکانیش، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و دەرکەوتووە کە دەنگی تەقینەوەکان بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بوون کە ژمارەیەک ناوچەیان لە دەروبەری دیمەشق بۆردومانکردوە.
بۆردومانەکانی ئیسرائیل لەساڵی 2018ـەوە بۆسەر پێگە سەربازییەکانی حکومەتی سووریا لەنزیک سنوورەکانی هەردوو وڵات و دیمەش بەردەوامی هەیە و ئیسرائیل باوەڕی وایە ئەو بنکە سەربازیانەی بۆردومان دەکرێن، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێرانی تێدایە و هەوڵ دەدەن ئاسایشی وڵاتەکەی تێکبدەن.