دیداری یەکێتی لە سلێمانی.. بافڵ جەلال تاڵەبانی وەکو “سەرۆک” ناسێندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دیداری یەکێتی لە سلێمانی.. بافڵ جەلال تاڵەبانی وەکو “سەرۆک” ناسێندرا

دیداری یەکێتی لە سلێمانی.. بافڵ جەلال تاڵەبانی وەکو “سەرۆک” ناسێندرا

لەمیانی بەڕێوەچوونی دیداری یەکێتی لە شاری سلێمانی، بافڵ جەلال تاڵەبانی وەکو سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناسێندرا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دیداری یەکێتی لە سلێمانی.. بافڵ جەلال تاڵەبانی وەکو “سەرۆک” ناسێندرا
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە 28ـی 5ـی 2022، دیداری یەکێتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وەکو سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناسێندرا، تاڵەبانی وتی، “ئەم دیدارە تەواوكەری كۆنگرەیە، بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند ساڵێك بوو كۆنگرە نەكرابوو، بەكۆنگرەیەك هەموو كێشەكانی یەكێتی چارەسەر دەبێت، ئەگەر باشترین كۆنگرەش بكرایە پێویستمان بەم دیدارە دەبوو”.

لەبارەی یەکێتی و ئەنجامدانی دیدارەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، “پێویستە یەكێتی بكرێتەوە بەیەكێتیەكەی مام جەلال و یەكێتی ئێمە، پێویستمان بەوەیە كە گەنجان و ژنان و چەند لایەنێكی تر خوێنی یەكێتی تازە بكەینەوە ئەوەش بەهاوكاری هاوڕێ دێرینەكانمان دەبێت”.

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ قوتابییە خۆپیشاندەرەکان رایگەیاند، “زیاتر لە 31 سەعات و نیو لەگەڵ گەنجەكانی كوردستان كۆبوونەوەم كردوە كە بۆ خۆپیشیاندان دەكەن، دواتر پرسیاری ئەوەم لێكردن بۆ تائێستا خۆپیشاندانتان نەكردووە، كاتێكیش لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی خۆپیشاندەری زانكۆ و پەیمانگاكان كۆبوومەوە شەرمم دەكرد كە لەحكومەتێكین كە ئەو خوێندكارانە بەو شێوەی پشتگوێ بخات”،

تاڵەبانی لەسەر هەڵبژاردن قسەی کرد و رایگەیاند، “هەموو خەڵكی كوردستان و حزبەكان، رەنگە حزبێك یان دوو حزب بەجۆری حكومڕان رازای نەبن، وەك یەكێتی ئەمڕۆ سیاسەتی خۆمان هەیە، پاشكۆی هیچ لایەن و حزبێك نابین، هاوڕێكانمان بەجێناهێڵین و لەگەڵ لایەنەكان كۆبوونەوەمان كردوە بەپارتی دیموركاتی كوردستانیشەوە، زۆرینەی لایەنەكان بۆچونیان وەك ئێمەیە. پێویستە چەترێكی وا دروستبكەین و كارێكی وای بۆ بكەین كە لەم هەڵبژاردنە گۆڕانكاری راستەقینە لەحكومڕانی كوردستان بكەین”.

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان باسی لە دواهەمین کۆبوونەوەی لایەنەکان کرد لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و وتی، “نەتەوەیەكگرتوەكان نیگەرانە لەوەی لایەنە كوردییەكان پێكەوەنین، ئەوەی تێگەیشتم بەبیانوی هەڵبژاردن ئێمەیان كۆكردەوە، جا بزانە ئەوە چەند خراپە، پێویسشتمان بەوەی نەتەوەیەكگرتوەكان كۆمان بكاتەونە، لەبارەی هەڵبژاردنەوە باسمان كرد كۆمسیۆن و بازنەكان و یاسای هەڵبژاردن و دابەشكردنی كورسیيەكان و كەمایەتی و كۆتاكان بوو، راستە یەكەم كۆبوونەوە بوو، بەڵام دوا كۆبوونەوەش نابێت و 9-6 كۆبوونەوەیەكی تر دەكرێت، ئامانجمانە ئەوەی بۆچونەكان نزیك ببنەوەو تا گۆڕانكاری جددی لەكۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن بكەین و لەهەڵبژاردن باڵانسی هێز راستبكەینەوە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەناردەکردنی نەوت و گاز رایگەیاند، “رازی نیم لەو سیاسەتەو سیستمەی بۆ نەوت لەكوردستان بەكاردەهێنرێت، ئەوەی تێگەیشتوم لەسیاسیەتی حكومەتی هەرێم بۆ نەوت ئەوەیە كە نزیكەی 60%ی داهاتی نەوت بۆ كۆمپانیاكانی بواری دەرهێنان و ناردنی نەوت  دەگەڕێتەوە، بەڵام پرسیارەكە ئەوەی ئەو هەموو خوێنەی لەپێناو خاكی كوردستان رژاوە بۆ ئەوە بوو نەوت دەربهێنرێت و كۆمپانیاكانی پێ دەوڵەمەند بكرێت، یان بۆ ئەوەیە  خزمەتی خەڵكی خۆمانی پێبكەین”.