دیالە.. لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس بوونە قوربانی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دیالە.. لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس بوونە قوربانی

دیالە.. لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس بوونە قوربانی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
دیالە.. لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس بوونە قوربانی
0

لایک

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای دیالە، گەنجێک گیانی لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی تەبا، رووداوەکە لە نزیک گوندی بەدعە رۆژهەڵاتی شاری بەعقوبە سەربە پارێزگای دیالە لە نێوان دوو ماتۆرسکیل روویداوە و لە ئەنجامدا یەکێک لە ماتۆرسکیل سوارەکان لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و دووی دیکەش برینداربوون.

جێی باسە، تەرمی گیان لەدەستداوەکە گوازراوەتەوە پزیشکی دادی و برینارەکانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.