پەرلەمانی عێراق لێژنە هەمیشەییەکانی هەڵوەشاندنەوە و جارێکی دیکە دەنگیدا بە ئەندامانی نوێی لێژنەکان، ئەمەش کێشەیەکی نوێی دروستکردووەو فراکسێونەکان لەسەر پۆستی دەستەی سەرۆکایەتی لێژنەکان کەوتوونەتە ململانێی توند و نێو ماڵی سوننەی پەرتەوازە کردووە.
هەریەک لە هاوپەیمانی عەزم کە لەلایەن خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکرێت و تەقەدوم کە لەلایەن محەممەد حەلبووسی سەرۆکایەتی دەکرێت پێداگری دەکەن لەسەر پۆستی سەرۆکی لێژنەی دارایی.
دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی سەدر لە پەرلەمان کشانەوە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکە شوێنی ئەوانیان گرتەوە، بەوهۆیەوە ئەنجومەنی نوێنەران، لێژنە هەمیشەییەکانی هەڵوەشاندەوە و دەنگ بە ئەندامانی نوێی لێژنەکان درایەوە، ئەمە لەبڕی چارەسەر، کێشەیەکی نوێ سەریهەڵدا، وەرگرتنی دەستەی سەرۆکایەتی لێژنەکان، فراکسیۆنەکانی خستە ناو ململانێیەکی توندەوە، بەتایبەت نێو ماڵی سوننە.
دوای کۆتایی هاتنی پشووی وەرزی یاسادانان هەمووان له چاوەڕوانی ئەوەدان کە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 بێتە پەرلەمانی عێراق و پەسەند بکرێت، تاکو دۆخی بازاڕی دراو هاوسەنگ بێتەوە و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دامەزراندنیش دەست پێبکاتەوە.