دوا بەدوای بەشدارینەکردن و دواخستنی کۆبوونەوە گشتییەکانی لەگەڵ گەلی ئێران، میدیا ئەمریکییەکان رایانگەیاندووە عەلی خامنەیی، رێبەری ئیسلامی ئێران، دۆخی ناجێگیرە و ماوەی 24 کاتژمێر لەژێر چاودێری دایە.
میدیاکانی ئەمریکا تایبەت بە دۆخی تەندروستی خامنەیی چەندین بانگەشەیان بڵاوکردووەتەوە. کە تیایدا باس لە تێکچوونی دۆخی تەندروستی ناوبراو کراوە کە لەژێر چاودێری چڕی دکتۆرە تایبەتییەکانی دایە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی نیویۆرک تایمز کە لە زاری چوار کەس لە نزیکەکانی خامنەیی وەرگیراوە بانگەشەی ئەوەکراوە کە “دوای ناجێگیری تەندروستی خامنەیی، ناوبراو لە هەفتەی رابردووەوە کۆبوونەوە گشتییەکانی لەگەڵ گەلی ئێران دواخستووە و باری تەندروستی بەرەو خراپبوون دەچێت”.
خامنەیی تەمەن 83 ساڵ، دوای ژانی گەدە و بەرزبوونەوەی تا، سەرەنجام هەفتەی رابردوو بەهۆی گیرانی ریخۆڵەوە لە نۆرینگە تایبەتەکەی ناو ماڵی خۆیدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا ناوبراو لەژێر چاودێری 24 کاتژمێری دکتۆرە تایبەتییەکانی دایە و پێشنیاری پشوودانی بۆ کراوە.