دژەتیرۆر: ئەو کەسانەی لە کەلار بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دژەتیرۆر: ئەو کەسانەی لە کەلار بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون

دژەتیرۆر: ئەو کەسانەی لە کەلار بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دژەتیرۆر: ئەو کەسانەی لە کەلار بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون
0

لایک

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و چوار کەس کوژران.

لەراگەیەندراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بە رووداوی کردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلێک لە کەلار لەلایەن فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا دا و رایگەیاند، “کاتژمێر 9:30ی پێشنیوەڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک سایلۆی کەلار لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لە ئەنجامدا چوار کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون کوژران و یەکێکی دیکەش لە سەرنشینەکان بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە”.

لە بەسی کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون و لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج”.