بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان (KCT) بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە شاری هەولێر دوو ئەندامی داعشیان دەستگیرکردوە کە ئەندامی چالاکی رێکخراوەکە بون و بەهۆی ئەوەی لە بەغداد داواکراو بوون، ئەمڕۆ رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، “دو تیرۆریستی داواکراو رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە، هەردو تیرۆریست (حسن فلاح فرحان مجول و مرتضی لطیف مشرف مجول) ئەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بون، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کران”.
ئەوەش هاتووە، بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 16ی ئازاری 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت