دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو، له تیروپشكه‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ریال مه‌درید كه‌وتنه به‌رامبه‌ر یه‌كتر.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو، ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه، ئه‌تله‌تیك بیلباو و ئۆساسۆنا، یارییه‌كانیش به یاریی چوون و هاتن ئه‌نجام ده‌درێن.
به‌مه‌ش یاریی یه‌كه‌می كلاسیكۆ له قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له‌نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له ڕۆژی 2ی مانگی 3 ئه‌نجام ده‌درێت، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌نێو یاریگه‌ی دووه‌می كامپ نوو له رۆژی 5ی مانگی 4 به‌ڕێوه ده‌چێت.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی ریال سۆسیداد به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام، خۆی گه‌یاندبووه قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی بردبووه‌وه.