لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریی بۆ سەر کڵێسای سانت ستێفن ئیپیسکۆپاڵ لە ویلایەتی ئالاباما، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
ئەمڕۆ هەینی 17ـی 6ـی 2022، لە شارۆچکەی ڤیستاڤیا هیڵز ـی سەر بە ویلایەتی ئالاباما، هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کڵێسای سانت ستێفن ئیپیسکۆپاڵ ئەنجامدرا لەلایەن کەسێکەوە و دواجار هێرشکارەکە دەستگیرکرا.
هاوکات پۆلیسی ئالاباما باسی لەوەکردووە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش برینداربووە.
هێرشی چەکاری بۆ شوێنە گشتییەکان لە ئەمریکا لە سەرەتای ئەم ساڵەوە بەردەوامە و دواجار لەمیانی هێرشیکی چکداریدا بۆ قوتابخانەیەکی ویلایەتی تێکساس، 19 قوتابی و دوو مامۆستا کوژرابوون.