بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران رایگەیاند، لە شارۆچکەی خەلیفان دوو کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.
بنکەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی ماددەی 25ـی ماددە هۆشبەرەکان ئەو دوو کەسەیان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر بڕی 90 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری هێرۆین، 35 گرام شیشە، 10 گرام حەشیش، بڕێکی کەم تریاک، 22 دانە حەبی هۆشبەر، حەوت دانە وەرەقەی ئەلەمنیۆمی ئامادەکراو بۆ بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، کە ماددەی هۆشبەری لەسەر بووە و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و یەک دانە تەرازووی دیجیتاڵی گرتووە.
جێی باسە، هەردوو تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت