دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر کەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر کەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا

دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر کەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا

شوبات 19, 2023 20:02
دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر کەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا
0

لایک

ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن لەیەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون لەسەر شەقامی 1120 مەتری شاری هەولێر، دوو کرێکار لەنهۆمی هەشتەمەوە کەوتنە خوارەوە و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رووداوەکە بە میدیاکانی راگەیاندووە، ئەمڕۆ لەپرۆژەیەکی نیشتەجێبون لەسەر شەقامی 120 مەتری دوو کرێکار کە یەکێکیان خەڵکی شاری هەولێرە و ئەوی دیکەشیان خەڵکی ئێرانە لەکاتی کارکردندا و لەنهۆمی هەشتەمەوە کەوتنەخوارەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “دەستبەجێ ئەو دوو کرێکارە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراون، بەڵام بەرلەگەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە، گیانیان لەدەستداوە”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆئەوەشكرد، هۆكاری سەرەكی كەوتنەخوارەوەی ئەو دوو كرێكارە لەنهۆمی هەشتەمی پرۆژەكەوە، بۆ رەچاو نەكردنی مەرجەكانی سەلامەتی كاركردن دەگەڕێتەوە.

En az 10 karakter gerekli