“دوو کارمەندی تەندروستی بە ئامبوڵانس بازرگانییان بە حەبی هۆشبەر کردووە”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “دوو کارمەندی تەندروستی بە ئامبوڵانس بازرگانییان بە حەبی هۆشبەر کردووە”

“دوو کارمەندی تەندروستی بە ئامبوڵانس بازرگانییان بە حەبی هۆشبەر کردووە”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
“دوو کارمەندی تەندروستی بە ئامبوڵانس بازرگانییان بە حەبی هۆشبەر کردووە”
0

لایک

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دوو کارمەندی نەخۆشخانەیەکی شاری بەسڕە هەڵساون بە فرۆشتنی حەبی هۆشبەر بە ئامبوڵانسی نەخۆشخانە.

لەوبارەیەوە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە دوو کارمەندی نەخۆشخانەی گشتی فەیحا لە بەسڕە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون لە کاتێکدا بە ئامبوڵانسی نەخۆشخانە بازرگانییان بە ماددە هۆشبەرەکان کردووە.

هاوکات دەستەی دەستپاکی باسی لەوەشکردووە کە هەردوو کارمەندەکە 40 پارچە حەبی ماددەی هۆشبەریان پێبووە و دەستگیرکراون، لە ئێستادا دۆسیەکەیان لە لێکۆڵینەوە دایە.

بەپێی یاسای تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان، هەر کەسێک بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر بکات، سزاکەی بەندکردنی تاهەتایی و پێبژاردنە کە بڕەکەی لەنێوان 10 ملیۆن دینار بۆ 30 ملیار دینارە.