له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ریه‌كه له نزار ئامێدی له پشكی یه‌كێتی و به‌نگین رێكانی له پشكی پارتی وه‌کو وه‌زیری نوێی كابینه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی متمانه‌یان پێبه‌خشرا.
به‌پێی زانیاریه سەرەتاییەکان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا نزار ئامێدی، كاندیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وەکو وەزیری ژینگەی عێراق متمانەی پێبەخشرا، هاوكات به‌نگین رێكانی، وەکو وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق له پشكی پارتی متمانه‌ی پێبه‌خشرا.
سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاندووه، “یەکێتی ئیستحقاقی خۆیەتی دوو وەزارەتی لە کابینەکەی سوودانی بەربکەوێت، بێگومان لەو چوار وەزارەتەی کەبەر کورد دەکەوێت”.
رۆژی پێنجشه‌ممه 01ـی کانوونی یەکەمی 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كردبوو، داوایكرد بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی له دانیشتنێكدا متمانه به كاندیدانی هه‌ردوو وه‌زیرانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژینگه ببه‌خشرێت.