دوو وەزیری بەریتانیا دەستیان لەکارکێشایەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • دوو وەزیری بەریتانیا دەستیان لەکارکێشایەوە

دوو وەزیری بەریتانیا دەستیان لەکارکێشایەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
دوو وەزیری بەریتانیا دەستیان لەکارکێشایەوە
0

لایک

هەریەکە لە وەزیری تەندروستی و وەزیری دارایی بەریتانیا بەهۆی سیاسەتەکانی بۆریس جۆنسنەوە دەستیان لەکار کێشایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی 7ـی 2022، هەریەکە لە ساجید جاڤید، وەزیری تەندروستی و ریشی سوناک، وەزیری دارایی بەریتانیا دەستیان لەکارکێشایەوە و هۆکاری دەست لە کارکێشانەوەشیان بۆ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەڕاندووەتەوە.

بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، ساجید جاڤید لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە دۆخی بەریتانیا بە سەرکردایەتی بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت و رایگەیاندووە، “متمانەی منت لەدەستدا”.

هاوکات ریشی سوناک، وەزیری دەستلەکارکێشاوی دارایی بەریتانیا لە نامەکەیدا رایگەیاندووە کە پێویستە وڵات بە جدییەتەوە بەڕێوەببرێت و دەڵێت، “ئەو ستانداردە دەبێت شەڕیان بۆ بکرێت”.

دوو وەزیرە دەستلەکارکێشاوەکە تاکە کەس نین لە گرتنی رەخنە لە سیاسەتەکانی بۆریس جۆنسن، پێشتر پەرلەمانتارانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی بەریتانیا رەخنەی ئەوەیان لە ناوبراو گرت بەهۆی ئەوەی کە زانیاریی هەبووە لە رووداوی حەیابەرانەی پەرلەمانتار کریس پینچەر.