دوو هاوژینی بەساڵاچوو، ئەمڕۆ لە قەسرێی باڵەکایەتی بەهۆی گازی سۆپاوە خنکان.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو دوو هاوژینە ناویان ئەحمەد عەبدوڵڵا لەدایکبووی 1934 و حەلیمە رەسول لەدایکبووی 1939ـیە. لە ماڵی کچەکەیان بە گازی سۆپا خنکاون.
ئەو دوو هاوژینە دانیشتووی دۆڵی خانەقان و هاتوونەتە ماڵی کچەکەیان، بەهۆی نەکوژاندنەوەی سۆپای نەوتی لەکاتی خەوتنیان، لەنێو جێگاکەیان و بەهۆی گازی سۆپاوە خنکاون.